Sarmand Hameed
09 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،بهشیر حهداد، بڵاویكردهوه ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیادکرا
لە راگهیهنراوهكهی نووسینگەی راگەیاندی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بهشیر حهداد-دا هاتووە: "ئەمڕۆ بەشیر حەداد نووسراوێکى ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کرد بۆ زیادکردنى ئەندامانى لیژنەکه و بە ھەوڵ و پشتگیریی فراکسیۆنە کوردستانییەکانى نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق توانرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش کەس زیادبکرێت".
نووسینگهی بەشیر حەداد رایگەیاندووە "ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوور زیادکران، لەسەر داوای جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەوڵی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق توانرا ژمارەی ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هەمواکردنەوەی دەستوور لە سێ کەسەوە بۆ شەش زیادبکەین".
بەپێی راگهیهنراوهكهی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەندامانی کوردی نێو لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق بریتین لە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جوان ئیحسان، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، یوسف محەمەد سادق و سەرۆکی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی، عەبدولباری مەجید مودهریس، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، جەمال کۆچەر و سەرۆکى لیژنەى یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رێبوار ھادی کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.