Muhammed Ali Kamal
06 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2020
سلێمانی- AA
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، ئه‌وان به‌رنامه‌مان هه‌یه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت حسابی بانكییان هه‌بێت و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌وه مافی هه‌موو كه‌سێكه بتوانێت حسابی بانكی خۆی هه‌بێت، نه‌شیشارده‌وه یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه متمانه له نێوان هاووڵاتی و بانكه‌كان نه‌ماوه.
مەسرور بارزانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی فەیس بووک و ئینستاگرام وەڵامی بەشێک لەو پرسیارانەی دایەوە کە هاووڵاتییان ئاراستەیان کردووە.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا "گۆڕانكاری ئیداری ده‌كرێت؟"، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت : "گۆڕانكاریی له ئیداره پێویسته و ده‌ستمان پێكردووه. وه‌ك ده‌یبینین، گۆڕانكاری له كابینه‌ی وه‌زاری كراوه. له ئاستی پارێزگاكانیش هه‌ندێك گۆڕانكاری كراوه. بۆ خه‌ڵكی دهۆكیش وه‌ك ده‌بینن، هه‌ندێك گۆڕانكاری كراوه. پارێزگار گۆڕاوه و له هه‌ندێك به‌شی دیكه‌ی ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ش گۆڕانكاری ده‌كه‌ین. ئه‌و گۆڕانكاریانه پێویستن بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم. خه‌ڵكی به‌توانا زۆره. ئه‌وانه‌ی له شوێنێك سه‌ركه‌وتوو بن، ده‌توانن له شوێنی دیكه‌ش سه‌ركه‌وتوو بن. رێگه بدرێت به خه‌ڵكی نوێ و خوێنی نوێ، تا ئه‌وانیش بتوانن خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه. به پێی ئه‌و پسپۆڕییه‌ی هه‌یانه خزمه‌تی ئه‌زموونی كوردستان بكه‌ن".
مەسرور بارزانی له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا حكوومه‌ت به‌رنامه‌ی هه‌یه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك حسابی بانكی ھەبێت؟" رایگه‌یاند: "ئێمه به‌رنامه‌مان هه‌یه، بۆ هه‌موو هاووڵاتیانیش ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت حسابی بانكییان هه‌بێت. ئه‌مه مافی هه‌موو كه‌سێكه بتوانێت حسابی بانكی خۆی هه‌بێت. یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه متمانه له نێوان هاووڵاتی و بانكه‌كان نه‌ماوه. چه‌ندین هۆكاریش هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه. پێش هه‌موو شت ده‌بێت ئێمه كارێك بكه‌ین متمانه له نێوان هاووڵاتی و بانكه‌كان درووست بێت. به‌شێكی سیاسه‌تی نه‌ختینه په‌یوه‌سته به حكوومه‌تی فیدراڵی و هه‌ندێك رێكار هه‌ن، ده‌بێت ئه‌وانیش ره‌زامه‌ندیی ده‌رببڕن. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی سیستەمی بانكی له هه‌رێمی كوردستان درووست بكه‌ین، تا هه‌م جێی متمانه بێت و هه‌میش بتوانێت له جیاتی ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه به كاش بكرێت، هاووڵاتی بتوانێت زیاتر به كرێدیت كارت كار بكات و له زۆر وڵاتی پێشكه‌وتوو ئه‌مه هه‌یه و كه‌م ده‌بینین كاش به ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه بێت و ئه‌مه یه‌كێكه له به‌رنامه‌كان و ده‌مانه‌وێت كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و سیستمێكی پێشكه‌وتووی بانكی له هه‌رێمی كوردستان درووست بكه‌ین و هه‌موو هاووڵاتییه‌ك، به فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه، مافی خۆیانه حسابی بانكیان هه‌بێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ده‌توانێت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی له بازاڕی هه‌ولێر هاتوچۆ بكات، ده‌ڵێت: "زۆر زۆرم پێخۆشه و زۆرجاریش هاتووم و له‌وانه‌یه ئێوه هه‌ستتان نه‌كردبێت. زۆر حه‌ز له ژیانی ئاسایی ده‌كه‌م. پێشم خۆش ده‌بێت هه‌ر كات گونجاو بێت بێم پیاسه‌یه‌ك بكه‌م و به بازاڕدا بڕۆم، بێگومان ئه‌مه شتێكه زۆر پێی دڵخۆش ده‌بم".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ش كه حه‌زی له چ خواردنێكه، مه‌سرور بارزانی گوتی: "خواردنێكی تایبه‌تمه‌ند نییه، به‌ڵام زۆر حه‌زم له خواردنی كورده‌وارییه".
جێی ئاماژەیە ماوەیەک بەر لە ئێستا سه‌رۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، لە پۆستێکدا داوای له هاووڵاتییان كردبوو پرسیاری لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیان بداته‌وه.
مه‌سرور بارزانی له پۆسته‌كه‌یدا كه له هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک و ئینستاگرام، به هه‌ریه‌ک له زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزیی بڵاویكردبووه‌وه، داوایكردبوو له رێگه‌ی هاشتاگی #لێم_بپرسە پرسیاره‌كانی ئاڕاسته بكرێت و نووسیبووی "هه‌وڵ ده‌ده‌م له ماوه‌یەکی نزیکدا بەڕێگەی ڤیدیۆ وه‌ڵامی هه‌ندێک له پرسیاره باوه‌كان بده‌مه‌وه".
پێشتر سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە پۆستێکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە سوپاسی هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کرد کە لە رێگەی سۆشیال میدیاوە پرسیاریان ئاراستەکردووە و رایگەیاندبوو، لە دوای پۆلێن کردنی پرسیارەکان بەجۆرێک وڵامەکانی رێکدەخاتەوە کە بتوانێ وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکان بداتەوە.
مەسرور بارزانی نووسیبووی: "سوپاسی زۆرم بۆ هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کە بە رێگای سۆشیال میدیا پرسیاری جۆراوجۆریان ئاراستەی ئێمە کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە بە دەیان هەزار پرسیاری لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات پێگەیشتووە و رایگەیاندبوو: "خۆزگەم دەخواست بتوانم یەک بە یەک وەڵامی گشت خۆشەویستان بدەمەوە بەڵام رێژەی پرسیارەکان لە رادەبەدەرن و ئەمەش نیشانەی پەرۆشی هاووڵاتییانمانە بۆ زانینی پلان و بەرنامەی حکوومەت".
سه‌رۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها نووسیبووی "خۆشبەختانە زۆربەی هاووڵاتییانمان پرسیارەکانیان لەبارەی چەند پرس و بابەتی دیاریکراوەوهیه، بۆیە لە دوای پۆلێن کردنیان بەجۆرێک وڵامەکانم رێکدەخەمەوە کە بتوانم وەڵامی زۆرینەی پرسیارەکان بدەمەوە".