Sarmand Hameed
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، لەوە تێدەگەن کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ فشاری خستووەتە سەر خێزانەکان و بەم ھۆیەوە چاوپۆشی لە پێبژاردنی باجی خاوەنکارەکان دەکەن.
مەسرور بارزانی لە بارەی کاریگەری پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر خاوەنکارەکان، ھەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیوویەتی "ئێمە لەوە تێدەگەین کە ئەم پەتایە فشاری خستووەتە سەر خێزانەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا، بۆیە پاڵپشتی خاوەنکارەکان دەکەین بە چاوپۆشیکردن لە پێبژاردنەکانی باج".
مەسرور بارزانی ھەروەھا نووسیویەتی "چاوپۆشی لە پێبژاردنی دارایی بۆ دواکەوتنی باج دەکرێت ئەگەر تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ باجەکان بدرێن".