Sarmand Hameed
10 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، به شکۆوه یادی قوربانیانی جینۆساید له هه‌ر کوێن بن ده‌که‌نه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیھانی یادكردنەوەی قوربانیانی جینۆساید لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەهەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "لە رۆژی جیهانیی یادکردنەوە و رێزلێنانی قوربانیانی کۆمەڵکوژییدا، به شکۆوه یادی قوربانیانی جینۆساید له هه‌ر کوێن بن ده‌که‌ینه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە: "داکۆکی له پێکه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی، به‌جێگه‌یاندنی دادوه‌ری بۆ قوربانیان و پێکه‌وه کارکردن بۆ هه‌رگیز دووبارهنهبوونهوی کۆمه‌ڵکوژیی ده‌که‌ین".