AA
15 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2019
نەینەوا ــ AA
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند كە كەمپێكی ئاوارەكان لە باشووری پارێزگای نەینەوا داخراوە، ئەویش دوای ئەوەی سەرجەم ئاوارەكانی نیشتەجێی نێو كەمپەكە گەڕاونەتەوە بۆسەر زێدی خۆیان لە پارێزگاكانی سەڵاحەددین و ئەنبار.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، عەلی عەباس جیانگیر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە كەمپی جدعەی شەش سەربە ناحیەی گەیارە باشووری پارێزگای نەینەوا داخراوە، دوای ئەوەی سەرجەم خێزانە ئاوارەكان كە لەو كەمپەدا نیشتەجێبوون گەڕاونەتەوە بۆسەر زێدی خۆیان لە پارێزگاكانی سەڵاحەددین و ئەنبار.
عەلی عەباس جیهانگیر باسی لەوەشكردووە كە هێشتا لە سنووری پارێزگای نەینەوا، ١٣ كەمپی تایبەت بە ئاوارەكان هەیە و دانەخراون.
ناوبراو راشیگەیاندووە كە ژمارەیەكی زۆری خێزانی ئاوارەش لە كەمپی حاجی عەلی لە پارێزگای نەینەوا گەڕاونەتەوە بۆسەر زێدی خۆیان، بۆیە لە میانی چەند رۆژی داهاتوودا، كەمپەكە دادەخرێت، هەروەها كەمپی حەمام عەلی یەك لەگەڵ كەمپی حەمام عەلیل دوو دەكرێن بە یەك كەمپ، چونكە لەئێستادا ژمارەیەكی كەم خێزانی ئاوارە لەو دوو كەمپەدا ماون و نیشتەجێن.