Haydar Karaalp
16 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2019
به‌غدا - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا كرد و خۆی كرد به فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كه. حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌شی خسته نێو ئه‌و پێكهاته‌یه‌وه.
له بڕیارنامه‌یه‌كدا كه به ناوی عه‌بدولمه‌هدی-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌رۆكوه‌زیران بووه‌ته فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان.
- حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌ی خسته پێكهاته‌كه‌وه
به‌پێی بڕیارنامه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی، له‌و پێكهاته سه‌ربازییه‌دا هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگریی و ناوخۆ و ئیداره‌ی هه‌واڵگری، راوێژكاری نیشتمانی، هێزه‌كانی ئاسمانیی و وشكانیی، ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نوێنه‌رانی سه‌ربازی باڵایان له فهرماندهییهكهدا ده‌بێت.
جگه له هێزەکانی پێشمه‌رگه، ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن و شوێنگۆڕینی ئه‌ركی باڵا له ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌دا له دەسەڵاتی عه‌بدولمه‌هدی-دا ده‌بێت.
له بڕیارنامه‌كه‌دا هاتووه ''به به‌كارهێنانی ته‌واوی تواناكانی ده‌وڵه‌ت، فه‌رمانده‌ییه‌كه له رووی ستراتیجییەتی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و ئۆپه‌راسیۆنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له سه‌رتاسه‌ری وڵات، پێكهاته‌كه له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانه‌كانی (عه‌بدولمه‌هدی) فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كان دژبە هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك دەوەستێتەوە كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه دێت. فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركی راوێژكاری له بواره‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌منیی ده‌گرێته ئه‌ستۆ و كۆنترۆڵی هه‌موو یه‌كه سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ییه‌كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دروست ده‌كات كه مه‌شق به هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و پشتیوانی لۆجستیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن".
به‌پێی بڕیارنامه‌كه، فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان به‌گوێره‌ی هه‌ندێک ره‌وشی ئۆپه‌راسیۆن و پلاندانان، ئه‌ركی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌سپێرێت به جێگره‌كه‌ی.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له لایه‌ن جه‌نه‌راڵ عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵاوه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برا و به‌پێی بڕیارنامه نوێیه‌كه‌ش له‌ئێستادا ناوبراو كراوه‌ته جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.