Heman Hussein Yaseen
12 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2020
هه‌ولێر - AA
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی رێگەگرتن کۆمەڵێک رێکاری گرتەبەر و لە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن و دواتریش داخستنی دامودەزگاکانی حکوومەت دەستی پێ کرد و قەدەغەکردنی ھاتوچۆیشی راگەیاند و تا ئێستاش بەردەوامە.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رۆژی ٢٨ی شوبات، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی پێكهێنا به مه‌به‌ستی تاتوێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان له هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌و به‌ندییانه كه ده‌توانرێت ئازاد بكرێن.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی زیندانییه‌كان و دۆسیه‌كانیان هه‌فته‌ی رابردوو، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی كاره‌كان لیژنه‌یه‌كی له حه‌فت كه‌س پێكهێنا و ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێشووتر به نووسراوی فه‌رمیی داوای ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له به‌ندییه‌كانیان كردووه له چوارچێوه‌ی یاسادا و ئێستاش خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌كه‌ین و چه‌ند میكانزمێكی یاساییمان له‌به‌رده‌سته بۆ كاركردن له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه.
راوێژكاری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و ئه‌ندامی لیژنه‌كه، دكتۆر كرمانج عوسمان یونس عوسمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''دوای په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بیر له‌وه‌كراوه كه به‌ندیخانه و چاكسازییه‌كان له‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی كه هه‌یه تۆزێك چۆڵبكرێت له چوارچێوه‌ی رێكاری یاساییدا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به نووسراوی فه‌رمیی داوای كرد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی به‌یه‌كه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه راگیراون و ئه‌وانه‌یشی كه حوكمدراون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یر بكرێت كه چه‌ند له‌وانه ده‌توانرێت به ئازادكردنی به مه‌رج ئازاد بكرێت و چه‌ند له‌وانه ده‌توانرێت به كه‌فاله ئازادبكرێت و ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌سه‌ڵات بداته وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ناوماڵ زیاتر بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزاندرێت كه چه‌ند كه‌س ده‌مێنێته‌وه و راپۆرت بدرێت به سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لێبوردنی تایبه‌ت ده‌ربكات''.

كرمانج عوسمان گوتیشی: ''وه‌كو ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پێشنیازی ئهوهمانكردووه كه هه‌ندێك میكانیزمی یاسایی بده‌ین به حكوومه‌تی هه‌رێم و له هه‌مانكاتدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگییه‌ك بكرێت سه‌باره‌ت به‌و به‌ندییانه‌ی كه به یاسای تیرۆر حوكمدراون و له هه‌رێمی كوردستانن، ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێنه‌وه چونكه شوێنی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بووه و شوێنی جوگرافیاشیان به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه، به مه‌رجێك زه‌مانه‌تی ئه‌وه بكرێت كه ژیانیان سه‌لامه‌ت بێت چونكه له هه‌رێمی كوردستان سزای له سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكرێت و ئه‌وانه‌ش زۆربه‌یان به یاسای دژه تیرۆر حوكمدراون، نه‌كا راده‌ستی به‌غدا بكرێنه‌وه و له‌وێ له سێداره بدرێن، بۆیه ئێستا له‌و قۆناغه‌داین و پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی به‌ندییه‌كان كه‌م بێته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆره له‌سه‌ر كه‌متر به‌ریه‌ككه‌وتن و رێگه‌گرتنه له بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا''.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ناو چوارچێوه‌ی میكانیزمه یاساییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئازاد بكرێت، راوێژكاری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، دكتۆر كرمانج یونس عوسمان گوتی: ''تا ئێستا ئه‌و ژمارانه‌ی به‌رده‌سته بۆ نموونه له پارێزگای دهۆك ژماره‌یان ٤٠ كه‌سه و له پارێزگای هه‌ولێر تا ئێستا خه‌ریكی ئامار و ژماره‌كانن، ئه‌وانه‌ی راگیرابوون ژماره‌یه‌كی زۆریان ئازادكراون و له سلێمانی به هه‌مانشێوه، پێشبینی ده‌كرێت تا هه‌فته‌ی داهاتوو، لیژنه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كاره‌كانی خۆی ته‌واو بكات و ئێمه‌یش میكانیزمه یاساییه‌كان پێشكه‌ش به ئه‌وان بكه‌ین و به‌رزبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لاینكه‌م ژماره‌یه‌كی زۆر سوودمهندبن''.
له‌باره‌ی میكانیزمه یاساییه‌كانیش بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له به‌ندییه‌كان، راوێژكاری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، كرمانج یونس گوتی: ''پێنج میكانیزمی یاسایی هه‌یه، هه‌ندێكیان به یاسای سزادانی عێراقی یان یاسای وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ی له یاسادا هه‌یه بۆ نموونه له جیاتی به‌ندكردن پێبژاردنی بۆ ده‌كرێت یان هه‌ندێكیان به‌رزبكرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ لێبوردنی تایبه‌ت''.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌ندییه‌كان، ئه‌وا ئه‌ركی سه‌ر شانی حكوومه‌تیش له رووی داراییه‌وه كه‌م ده‌بێته‌وه و گوتیشی: "هه‌ر به‌ندییه‌كان خه‌رجی رۆژانه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حه‌فت تا ١٠ دۆلار ده‌كه‌وێت، به ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه باری ئابووری حكوومه‌تیش باشتر ده‌بێت".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه چه‌ند مادده‌یه‌كی یاسایی لێبوردن نایانگرێته‌وه و له‌مباره‌یه‌وه‌ش گوتی: ''لێبوردنی تایبه‌ت له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ندێك تاوانی بهردهرخستووه وه‌ك تاوانی تیرۆر، به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، سیخوڕی و چه‌ند تاوانێكی دیكه‌یه كه لێبوردنی تایبه‌ت نایانگرێته‌وه''.
له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه بڕیاره دوای هه‌ماهه‌نگی و دڵنیابوون له پاراستن و سه‌لامه‌تی ژیانیان راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكرێته‌وه، راوێژكاری ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی كوردستان، كرمانج یونس گوتی: ''باس له‌وه ده‌كرێت كه ژماره‌یان ٤٠٠ كه‌س ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئهوەشدا، ساڵێك پێش ئێستا جارێكی دیكه حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و پێشنیازه‌ی دا به حكوومه‌تی عێراق، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌نه‌بوو وه‌ریانگرێته‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه به‌ندیخانه‌كان پڕن له به‌ندی و جێگایان نییه''.
كرمانج یونس ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه تا ئێستا چوار سكاڵا له‌لایه‌ن به‌ندییه‌كان گه‌یشتووه‌ته ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ به‌دواداچوونی دۆسیه‌كه‌یان و راشیگه‌یاند كه وردبینی ته‌واو له لیسته‌كه‌دا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی هیچ كه‌سێك نه‌فه‌وتێت.
ئه‌و راوێژكاره‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، پێشبینی ئه‌وه‌یشی كرد كه هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆسه‌كه ته‌واو بێت و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه تا ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستیی له‌ناو به‌ندیخانه‌كان باشه و هیچ حاڵه‌تێكی تووشبووش به ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه.