Muhammed Ali Kamal
11 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2020
هه‌ولێر- AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنی جه‌ژنی قیامه‌وه بڵاوكرده‌وه، و تێیدا پیرۆزبایی له مه‌سیحییه‌كانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌یدا كه به‌رواری ئه‌مڕۆی له‌سه‌ره و له ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی وێڕای پیرۆزباییكردن لە خوشک و برا مه‌سیحییه‌كان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، هیواشی خواستووه، خوای مەزن رۆژوو و نزاکانیان قبوڵ بکات و لە کەشێکی خێر و خۆشی‌دا رۆژانی جەژن بەڕێبکەن.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمدا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه، کوردستان هەر لە دێرزەمانەوە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی ئایینیی بووە، تێیدا هاتووه: "حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندبوونی خۆی بە داکۆکیکردن و پاراستن و پەرەپێدانی کو‌لتووریی بەیەکەوەژیانی ئایینیی لە هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە".
مه‌سرور بارزانی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه، جەژنی قیامه هاوکاتە لە گەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و ئەو دۆخە سەختەی هەرێمی کوردستان و تەواوی جیهانی گرتووەتەوە و داوای لە هاووڵاتییان كردووه بەردەوامبن لە پابەندبوون بە رێکارە خۆپارێزییه‌كان و رێنماییە تەندروستییەکان.