Ozhin Ramadhan Salih
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
کەرکووک - AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کاتژمێر دوو و ٣٠ خولەکی ئەمشەو، ھێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لە گوندی جرداغلی سەربەقەزای خورماتوو کەوتۆتە خوارەوە و لەئەنجامدا، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە بەناوەکانی عەقیدی فڕۆکەوان ئوسامە تارق، رائیدی فڕۆکەوان عەلی فازڵ، جێگری ئەفسەر لوی حاتەم فەرحان، جێگری ئەفسەر ئەسیر فائیز ئیبراھیم و جێگری ئەفسەر وەسام عەلی سەفیح.
لە راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقدا، ھاتووە کە ھێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Mi-١٧ یە و بۆ ئەرکێکی ئەمنی ھاتووەتە ناوچەکە.