Haydar Karaalp
29 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2021
بەغدا - AA
لە بەغدای پایتەختی عێراق، هێرشی مووشەکیی کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە میدیای عێراقیدا بڵاوکراونەتەوە، بە دوو مووشەک هێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
لە هێرشەکەدا، زیان بەر ئەو ئۆتۆمبێلانە کەوتووە کە لە دەورووبەری ناوچەکە پارک کراون، هیچ زانیارییەک نییە لەبارەی بوون و نەبوونی زیانی گیانیی.
هێشتا حکوومەتی عێراق هیچ روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە بابەتەکە بڵاونەکردووەتەوە.
لە ماوەی رابردوودا، ناو بە ناو هێرش دەکرێتە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە عێراق و بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە میلیشیا شیعەکانی نزیک لە ئێران لە پشت ئەو هێرشانەوەن.