Hawkar Yaseen
17 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
هەولێر AA
وەزارەتی وەرزش و لاوانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە کۆنسولخانەی کۆریای باشوور لە هەولێر رۆژی 25ی ئاب یادی ئەنفال دەکاتەوە.
وەزارەتی وەرزش و لاوانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە کۆنسولی کۆریای باشوور لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ وەزیری رۆشنبیری و لاوان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەم بڕیارەی کۆنسولخانەکەی پێ راگەیاندوون و وەزارەتی رۆشنبیریش ئامادەیی پیشان داوە کە هاوکاری چالاکی و مەراسیمەکە بێت.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان‌دا هاتووە "ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەت، وەزیری رۆشنبیری و لاوان، حەمەی حەمە سەعید پێشوازی کردووە لە کۆنسولی گشتیی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان، چۆى كوانژین".
راشیگەیاندووە کە له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كۆنسولى كۆریای باشوور، چۆى كوانژین ئاماژه‌ى به‌وه كردووە كه له 25ی ئابى ئه‌مساڵ مه‌راسیمى یادى ئه‌نفال ئه‌نجامده‌ده‌ن و هه‌ر له‌م مهراسیمهیشدا گۆرانییەكى تایبه‌تى خۆى له‌سه‌ر ئه‌نفال و كتێبێكى شعرى به‌ناوى (گوڵاڵه سووره) بڵاوده‌كاته‌وه، بڕیاریشه له مانگى 10ی ئه‌مساڵ هه‌فته‌ى رۆشنبیرى ئه‌نجام بده‌ن كه تیایدا چالاكى وه‌رزشى تایكواندۆ و قسه‌كردن به زمانى كۆرى به ئۆنلاین ئه‌نجام بده‌ن و بڕیاره فێستیڤاڵى فیلمى كۆرى له گۆره‌پانێك نمایش بكرێت كه ئاماده‌بووان بتوانن له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه بینه‌ری فیلمەکان بن".
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان‌دا ئاماژە بەوەیش دراوە کە وەزیری رۆشنبیری و لاوان رایگەیاندووە "له رابردوودا چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆرى رۆشنبیرى و هونه‌رى و كولتوورى هاوبه‌شمان هه‌بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا و قه‌یرانى دارایى، ناتوانین به‌رده‌وامى به كار‌و چالاكییه‌كان بده‌ین، به‌ڵام له هه‌مان كات كارده‌كه‌ین بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوولا له‌ئێستا و داهاتووشدا".
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە وەزیری رۆشنبیری ئاماده‌یى وه‌زاره‌تى ده‌ربڕیوە له‌سه‌ر هه‌ر هاوكاریه‌كى لۆجستى كه په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوانه‌وه هه‌بێت و رایگەیاندووە کە هیوادارن له چالاكییه‌كانیان ره‌چاوى رێنمایهكانى لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ته‌ندروستى بكه‌ن و رێكاره‌كانى خۆپارێزى دژبە كۆرۆنا جێ به‌جێ بكه‌ن".