Sarmand Hameed
01 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
هەولێر - AA
هاووڵاتییان لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازیی لە سەری ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٢، روویان لەو شوێنانەی شارەکە کرد کە بۆ پێشوازیی لە ساڵی نوێ رازێندراونەتەوە.
لەگەڵ ئەوەی بەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لە دوایین پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و کەوتنەوەی قوربانی لەو لافاوەی کە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ چەند ناوچەیەکی شاری هەولێری گرتەوە، پارێزگای هەولێر بڕیایدا هیچ ئاهەنگ و رێوڕەسمێکی فەرمیی بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێ ئەنجام نەدات، بەڵام بەشێک لە هاووڵاتییان بۆ پێشوازیی لەو یادە و گرتنی وێنە لە دوایین ساتەکانی ساڵی ٢٠٢١ و پێشوازیی لە ساڵی ٢٠٢٢، روویان لە ناو بازاڕی شاری هەولێر و چەند شوێنێکی دیکەی شارەکە کرد کە بۆ پێشوازیی لە ساڵی نوێ رازێندراونەتەوە.