Heman Hussein Yaseen
17 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تەیراوەی شاری ھەولێر کەسێک خێزان و خەسوەکەی دەکوژێت و دواتریش خۆی دەکوژێت.
گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ھۆگر عەزیز لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کەمێک پێش ئێستا کەسێک بەناوی ح. ئـ. ت. تەمەن ١٩٨٥ ھەڵساوە بە کوشتی خێزانەکەی بەناوی و. م. ش. تەمەن ٢٦ ساڵ و کوشتنی خەسووەکەی بەناوی س. ک. م. تەمەن ١٩٦٤، دواتریش خۆی کوشتووە".
ھۆگر عەزیز گوتیشی: "ئەنجامدەری کردەکە لەم رووداوەدا چەکی کڵاشینکۆفی بەکارھێناوە و ئێستاش تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە".