Zana Natık Kerem
22 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2024
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە عێراق دەستی پێکرد.
پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ دەکات و لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەو بۆنەیە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥)، زیاتر لە ١٣ میلۆن قوتابی قۆناغەکانی بنەڕەتی، ناوەندی و ئامادەیی ڕوویان لە ناوەندەکانی خوێندن کرد.
ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە ھەرێمی کورستان-عێراق، دەست پێ دەکات.