Zana Natık Kerem
07 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق، شاری بەغدای پایتەختی بەجێھێشت و بەرەو ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان بەرێکەوت.
پاپا فرەنسیس لەسەردانەکەی بۆ ھەولێر لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و گەورە بەرپرسانی حکوومەتی ھەرێم و کەسایەتی و پیاوانی ئاینی کۆدەبێتەوە.
رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ھەولێر بەرەو شاری مووسڵ بەڕێدەکەوێت و دەچێتە کڵێسای تاھیرەی گەورە لە شارۆچکەی قەرەقوش و لەوێ نوێژ بۆ قوربانیانی جەنگ ئەنجام دەدات.
رۆژی ھەینی رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتبووە عێراق.