Zana Natık Kerem
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاند کە پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس لە میانی مانگی ئاداری ساڵی داھاتوودا، سەردانی عێراق دەکات.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق نیشانداوە و ئاماژەی بەوەداوە کە پاپا فرەنسیس لەنێوان پێنج تا ھەشتی ئاداری ساڵی داھاتوو، سەردانی عێراق دەکات.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە کە سەردانەکەی پاپا فرەنسیس بۆ عێراق، رووداوێکی مێژووییە، ھەروەھا پاڵپشت دەبێت بۆ سەرجەم عێراقییەکان بەبێ جیاوازی و ھاتووە:
"سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بۆ عێراق، دەربڕینی پەیامێکی ئاشتییانەیە بۆ عێراق و ناوچەکە، جگە لەوەیش یەکھەڵوێستی لە رووبەڕووبوونەوەی توندئاژۆیی و ململانێیەکان دووپات دەکاتەوە، ھەروەھا لێبۆردەیی و پێکەوەژیانیش پتەوتر دەکات".