Muhammed Ali Kamal
07 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی- AA
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، مهسرور بارزانی پهیامێكی لهبارهی دۆخی ههنووكهیی ههرێمی كوردستان بڵاوكردهوه، و ئاماژهی بهوهكرد خەڵکانێک دەیانەوێ بژێوی خەڵک بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان بەکاربهێنن، جهختی لهوهشكردووهتهوه، حكوومهتی ههرێمی كوردستان خۆپیشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانه بە مافێکی رەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا.
مهسرور بارزانی له پهیامهكهیدا تیشكی خستووهته سهر ئهوهی لە کاتێکدا حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە سەختەی کە هەرێمی کوردستان و عێراق و دونیای گرتووەتەوە، راشیگهیاندووه: "لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش بەردەوامە لە گفتوگۆ بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەداخەوە تا ئێستا نەیناردووە، هەرچەندە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا، هەموو نەرمییەکیشی نواندووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، کەچی بەداخەوە خەڵکانێک دەیانەوێ بژێوی خەڵک بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان بەکاربهێنن و بە بیانووی بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان ، هەوڵی تێکدان و سووتاندن و ئاژاوەنانەوە دەدەن".
راشیگهیاندووه: "بێگومان حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی هاووڵاتییان دەکات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەکات و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش، بە مافێکی ڕەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام هەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای رەوای خەڵک ، بۆیە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێ لەگەڵ پاراستنی گیانی گشت هاووڵاتییان، بە خۆپیشاندهرانیشهوه، رێگە لە ئاژاوە و پشێوی نانەوە و پەنابردنە بەر توندوتیژیی و تێکدانی شوێنە گشتی و تایبەتی و بارەگاکان بگرن و سەرپێچیکارانيش رووبەڕووی یاسا بکەنەوە".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێم له كۆتایی پهیامهكهیدا رایگهیاندووه: "ئەم دۆخە سەختە لە دەرەوەی خواست و ویستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەم نەکەونە ژێر کاریگەریی هەوڵ و پەیامە تێکدەرەکان کە ئامانجیان ئاڵۆزکردن و تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە. هەروەها پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش، هاوکار و یارمەتیدەر بن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و پاراستنی ئارامیی و قەوارەی هەرێمی کوردسنان، کە ئەرکی هەموومانە".