Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin,Zana Natık Kerem
07 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس دوای دیداری لەگەڵ نوێنەری سەرجەم پێکھاتەکانی شاری مووسڵ، گەیشتە شاری قەرەقۆش.
پاپا فرەنسیس لە سەردانەکەی بۆ قەڕەقۆش لە کڵێسای تاھیرەی گەورە، گوتاری قەداسەتی ئەنجلۆسی باوک پێشکەش دەکات و نوێژیش لە پێناو قوربانییانی جەنگ و توندوتیژی ئەنجام دەدات.
بە ئامانجی پاراستنی پاپا فرەنسیس لە میانی سەردانەکەی بۆ شاری قەرەقۆش رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر.