Sarmand Hameed
20 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
هاتای - AA
پێنج ئافرەتی ئەندام لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پارێزگای هاتای کرد.
ئافرەتەکان دوای هەڵاتنیان لە کەمپێکی سووریا کە لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەدایە، خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کرد.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ئافرەتەکان کە هەڵگری رەگەزنامەی تورکین، خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە لە دەروازەی سنووری جیلڤەگۆزو لە شارۆچكهی رەیحانلی سەر بە پارێزگای هاتای.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەشکرد کە ئافرەتەکان دوای هەڵاتنیان لە کەمپی هۆل لە پارێزگای حەسەکە لە سووریا کە لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەدایە، خۆیان رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووه.
ئافرەتەکان لە لایەن هێزەکانی دژە تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رەیحانلی دەستبەسەرکران و دەرکەوت کە بەتۆمەتی ئەندامییەتییان لە رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار لە لایەن داواکاری گشتیی ئیستانبوڵەوە داواکراون.