Rewa Mahmood Hasan
21 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2019
سلێمانی - AA
ئەمڕۆ شەممە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی تاسڵوجە، چوارەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەژێر ناوی "کۆنگرەی نوێبوونەوە" دەست بەکارەکانی دەکات.

رێگەکانی بەرەرو هۆڵی کۆنگرەی یەکێتی بە هێزێکی ئەمنی زۆرەوە پارێزراوە و هاتوچۆی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
تا ئێستا نازانرێت کۆنگرەکە چەند رۆژ دەخایەنێت، ئەویش بەپێی ئەنجامی کارەکانی کۆنگرە دهردهكهوێت.