Zana Natık Kerem
23 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کوژرانی پێنج تیرۆریستی لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییدا، ژمارەیەک تیرۆریست لە دۆڵی سەرسار باکووری رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەددین بۆردومان کراون.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج تیرۆریست کوژراون.