15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2020
به‌غدا – AA
دوای شەش ساڵ لە ئاوارەبوونیان، ٥ هه‌زار و ٧٠٠ ئێزدی لە کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆکەوە گەڕێندرانەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە شنگال.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ئیوان فایەق رایگەیاند "ئاوارەکان لە ژمارەیەک کەمپی پارێزگای دهۆکدا دەمانەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ٥ هەزار و ٧٠٠ ئاوارە گەڕێندرانەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان لە شنگال".
ئیوان فایەق گوتیشی "پرۆسه‌كه له ١٥ی نیسانەوه ده‌ستی پێكردووه، مه‌رجی سه‌ره‌كی ئاواره‌کانیش بۆ گەڕانەوەیان ئەوەبوو كه گونده رووخێندراوهكان و ناوچەکانیان ئاوه‌دان بكرێته‌وه و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانیان بۆ دابین بكرێتەوە کە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە وێرانکرابوون".
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش له ٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سه‌ر شه‌نگال و هه‌زاران ژن و منداڵی ئێزدیان رفاند و چه‌ندین پیاویشیان لێ كوشتن، ژمارەیەکی زۆریشیان لەکاتی هێرشەکاندا ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشت و ئاوارەبوون و شەش ساڵە لە کەمپەکاندا ژیانیان دەگوزەرێنن.