Rawan Subhi Obaidullah
13 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2022
دھۆک - AA
بەپێی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دھۆک، بوونی پەکەکە لە سنووری پارێزگای دھۆک بووەتە لەمپەرێکی گەورە لە بەرامبەر پاکنەکردنەوەی ئەو شوێنانەی کە لە سەردەمی رژێمی بەعس بەمین چێنراون و نەیانتوانیووە پاکی بکەنەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە لە گوندی سیار و سپیندار جووڵەی چەکدارانی پەکەکە زۆر ئاساییە، سەرەڕای ئەوەی خەڵک لێی نێشتەجێن و شوێنی لەوەڕگای ئاژەڵی ھاووڵاتییانە و لە مین پاکنەکراوەتە لەبەر بوونی پەکەکە لەو ناوچەیە، جەخت لەوەشکراوەتەوە کە ئەگەربتوانرێت ناوچەکە پاکبکرێتەوە، هێشتا خەڵک دڵنیا نییە کە مەڕ و ماڵات ببەنە ئەو ناوچەیە، چونکە پەکەکە بەردەوام ھاتۆچوی لەو ناوچەیە هەیە، ئاشکرایش کراوە کە لە دەروازەی سەرزێڕێ-یش ناوچەیەک هەیە کە بە نیازن لە مین پاکی بکەنەوە، بەڵام بەھۆی بوونی پەکەکە تا ئێستا نەتوانراوە پاکبکرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دھۆک، شیلان سامر لە دیمانەیەکی ئاژانسی ئانادۆلۆ رایگەیاند "٧٧٥ کێڵگەی مینڕێژکراو لە سنووری پارێزگای دھۆک ھەیە و توانیوومانە ٣٧٠یان لە مین و تەقەمەنی پاکبکەینەوە کە دەکاتە رێژەی سەدا ٣٩ و ناوچەی ئامێدی لە ھەموو شوێنەکانی دیکەی سنووریی بە مین چێندراوی فراوانترە بەڕێژەی سەدا ٥٢".
شیلان سامر لە سەرەتای دیمانەکەدا دەڵێت: "هەندێک ناوچە بە هۆی بوونی پێکدادان و بوونی پەکەکە، ناتانین لە مین پاکی بکەینەوە. ئەوە زیاتر لەسەر سنوورەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستانە".
شیلان سامر ستایشی گرووپی راوێژکاریی بۆ مین (MAG) کرد لەوەی شوێنپەنجەیان لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک هەبووە و گوتی: "ئەم رێکخراوە لە ساڵی ١٩٩٣وە دەستی بە ھەڵمەتی هۆشیارکردنەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٩٨یش دەستی بە پاککردنەوەی کێلگەی مین کردووە".

بەرێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دھۆک باسی خاوبوونەوەی پڕۆسەی پاککردنەوەی کێڵگەکانی مین کرد و گوتی: "دوای شەڕی داعش زۆربەی رێکخراوەکانی پاککردنەوەی کێلگەکانی مین روویان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق کرد، ساڵی رابردوو رێکخراوی (MAG) لەگەڵمان نەما و ئەمەش زیانی بە بەرەوپێشبرنی پڕۆسەکە گەیاند، بەڵام بەدەستخۆشییەوە ئەمساڵ گەڕانەوە و ١٠ی ئەم مانگەوە لە ناوچەی شەریفا لە سنووری قەزای ئامێدی دەست بە پاککردنەوە کێلگەیەکی مین دەکەن".
شیلان سامر باسی لەوەشکرد کە ھەشت کارمەندیان لە پڕۆسەی هەڵگرتنەوەی مین لە کێڵگەکانی سنووری پارێزگای دھۆک گیانیان لە دەستداوە کە چواریان لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و چواریشیان لە کارمەندی رێکخراوەکان بوون و گوتی: "جێگای داخە زۆر کارمەند ھەیە ھیچیان بۆ نەکراوە، ھەموو تەمەنیان لەناو کێڵگەی پاککردنەوەی مین بەسەر بردووە و ھێشتا گرێبەستن و دانەمەزراون، پێنج کەسمان ھەیە لە کاتی گەڕانەوە لە کێڵگەی مین تووشی رووداوی ھاتوچۆ بوون و گیانیان لەدەستداوە، تا ئێستا ھیچیان بۆ نەکراوە، سێ کەسی دیکەمان هەیە کە مردوون و هیچیان بۆ نەکراوە، ھەشت پەککەوتەمان ھەیە دوای پەککەوتنیان مووچەکەنیان لە ملیونێک و ١٠٠ ھەزار بووەتە ٣٥٠ ھەزار دینار".

لە ھەرێمی کوردستان ١٣ ھەزار و ٥٠٠ بەركەوتووى مین و تەقەمەنی ھەیە و لە ساڵانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای دھۆک ٦٨ رووداوی مین هاتۆتە ئاراوە. بوو و ١١١ کەس بەرکەوتوون.
شیلان سامر گوتیشی: "هەبوونی پەکەکە لە دەڤەرەکە کۆسپێکی گرنگە لەبەردەم کارەکانمان. لە گوندەکانی هەن و ئاسایی هاتوچۆ دەکەن. ئەو شوێنانە خەڵکی مەدەنی لێیە کە ژیان و گوزەرانیان لەوێیە و مڕ و ماڵاتیان هەیە. پەکەکە لەم شوێنانە چالاکی هەیە و نە ئێمە دەتوانین ئاسایی کارەکانمان بکەین و نە خەڵکی دەڤەرەکەش متمانەی هەیە بە هۆی ئەو جموجۆڵانەوە. خەڵکەکە ترسیان لەوە هەیە کە لە داهاتوودا جارێکی دیکە ناوچەکە مینڕێژ بکرێتەوە".

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دھۆک باسی پاککردنەوەی ھەندێک شوێنی ستراتیجیی کرد کە دوای پاککردنەوەیان بوونەتە ژێرخانی بەھێز بۆ ھەرێمی کوردستان و گوتی: "ھێڵی گواستنەوەی نەوت لە رێگای زاخۆ ھەموو ناوچەیەکی بەمین چێندرابوون، توانیوومانە پاکی بکەینەوە ئینجا دەست بە دانانی بۆری نەوت کراوە، ھەروەھا تونێلی زاخۆ ناوچەیەکی بەمین چێندراو بوو ئەویش دوای پاککردنەوەی دەست بە پڕۆژەکە کراوە، ھەروەھا گەلی رەشاڤە لە سنووری قەزای ئامێدی کە ئێستا پڕۆژەیەکی ھایدرۆپاوەری ٣٩ مێگاواتی لێ دروست دەکرێت و ئەمساڵ تەواو دەبێت، هاوکات زۆر لە باخ و بێستانمان پاککردووەتەوە لە مین، کە ئێستا جووتیاران بۆ مەبەستی چاندن سوودی لێ دەبینن".
شیلان سامر باسی لە پلانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی لە پارێزگای دھۆک کرد و گوتی: "لە پلانماندایە ناوچەی سەرزێڕێ لە مین پاک بکەینەوە، ھەروەھا پڕۆژەی تێلیفریکی چیای گارە پاکبکەینەوە لە مین، فەندێک وەرگیراوە ئەگەر جێبەجێ بکرێت ئەوا لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بە پێنج تیم دەست پێ دەکەین و ئێستاش لە پلاندانمایە لە گوندی گەلەکای سنووری قەزای ئامێدی و لە مانگێشکیش تیمەکانمان خەریکی پاککردنەوەی کێڵگەی مینن".
هەر لەم بارەیەوە بهرپرسى چالاكییهكان له بهرێوهبهرایهتى گشتى كاروبارى مین له پارێزگاى دهۆك عهبدولعهزیز محهمهد سالح بۆ ئاژانسى ئانادۆلۆ گوتی: "ئێستا ئێمه له مانگێشكین دهڤهرى دۆسكی سەر بە پارێزگای دهۆک، كار له سهر پاككردنهوهى كێڵگهیهك دهكهین كه ساڵانى ١٩٨٠ له لایهن رژێمى بهعسهوه مینرێژكراوه، ئهم كێلگهیه گرفتی زۆرى بۆ هاتۆچووى خهڵكى ئهو دهڤهره دروستى كردبوو، ههروهها نهیاندهتوانى ئهم ناوچهیه بۆ مهرامى چاندن بهكار بێنن، راسته پرۆسهى پاككردنهوهى ئهم كێڵگهیه زۆر دواكهوت، بهڵام له ئهنجامدا توانیمان له مین و تهقهمهنى پاكی بكهینهوه كه تاوهكو ئێستا ٤٠% ئهم كێلگهیه پاككراوهتهوه".
عهبدولعهزیز محهمهد گوتیشى: "زۆر ناوچهى ترمان ههیه كه له مین و تهقهمهنى پاكنهكراونتهوه و زۆرێك لهو بۆمبى چێندراو كه لایهنى هێزى شهڕكهرى جودا جوداوه چێندراون و توانیمانە پووچهڵیان بكهینەوە و بهردهوام ئێمه ئیشى تێدا دهكهین، بهڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو هۆكارێك ئیشهكهمان خاو ببێت".
13.04.2022 "پەکەکە رێگرە لە پاککردنەوەی کێڵگەکانی مین لە سنووری پارێزگای دھۆک"
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دھۆک، شیلان سامر: "٧٧٥ کێڵگەی مینڕێژکراو لە سنووری پارێزگای دھۆک ھەیە و توانیوومانە ٣٧٠یان لە مین و تەقەمەنی پاکبکەینەوە کە دەکاتە رێژەی سەدا ٣٩".