Sarmand Hameed
29 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی ھاتووە: "بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم".
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا رایگەیاندووە "دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەھێزی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبوو. ھەموو تەمەنی خۆشی لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەی و سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەرخان کردبوو".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسرور بارزانی داوای لێخۆشبوونی لە خوای مەزن بۆ میری کۆچکردووی کوێت کردووە و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت خواستووە.
ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە
بە داخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچیی دوایی میری کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد جابر ئەلسەباح- م بیست. پرسەو سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەمیریی و خەڵکی کوێت دەکەم . دەوڵەتی کوێت و بەتایبەتی جەنابی شێخ سەباح پەیوەندیییەکی دۆستانەی بەھێزی لە گەڵ ھەرێمی کوردستان ھەبوو . ھەموو تەمەنی خۆشی لە پێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەی و سەقامگیرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا تەرخان کردبوو . خوای مەزن گیانی بە بەھەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە خەڵکی کوێت ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٩/٢٩