Abdullah Abdulmanaf Shukur
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدییان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئێزدییەکان کرد.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رۆژووی ئێزدییان بڵاوکردووەتەوە و تێدا ھیوای خواستووە کە ئەم جەژنە ببێتە مایەی نەمانی ئێش و ئازار و ئەو ستەم و کارەساتانەی کە دەرھەق بە کوردانی ئێزدیی ئەنجامدراون.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی:
ب ناڤی خودێ مەزن و دلۆڤان
ب ھەلکەفتا جەژنا رۆژیێن ئێزی پیرۆزباھیەکا گەرم ل خوشک و برایێت ئێزیدی ل کوردستانێ و ھەمی جیھانێ دکەم. ھیڤیدارم ئەڤ جەژنە ببیتە دەستپێکەکا نوی بۆ ئارامی و بەختەوەرییا تەڤایا خوشک و برایێت ئێزیدی و نەمانا ئێش و ئازارا و ئەڤ ستەم و کارەساتا کوو دەرھەق کوردێت ئێزیدی ھاتیە ئەنجام دان.
ھەر ب ڤێ ھەلکەفتا پیرۆز جەختێ ل برایەتی، تەبایی و بەرفرەکرنا فەرھەنگا پێکڤەژیان و ئاشتیخوازیێ دناڤبەرا ھەمی پێکھاتێت ئایینی و نەتەوەیی یێت کوردستانێ دکەین.
جەژنا ھەوە پیرۆز بیت و بمینن ب خێر و خۆشی.