Muhammed Ali Kamal
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
سلێمانی- AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به بۆنه‌ی جه‌ژنی رۆژووی ئێزدی، پیرۆزبایی له ئێزدییان ده‌كات.
له په‌یامێكدا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له جه‌ژنی رۆژووی ئێزدی له خوشك و برایانی ئێزدیی، هیواشی خواستووه جه‌ژنه‌كه له كه‌شوهه‌وایه‌كی پڕ خۆشی، شادیی و ئارامییدا ببه‌نه سه‌ر و ببێته دوایی نه‌خۆشی و ئێش و ئازاری ئێزدییان.
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر مافی هه‌موو پێكهاته‌كان و په‌ره‌دان به كولتووری پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێمی كوردستان. به‌و هیوایه‌ی كه خوشك و برایانی ئێزدیی ئاواره به سه‌ربه‌رزیی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان و ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه".