Zana Natık Kerem
15 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2024
ھەولێر ــ AA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، کوژرانی چوار تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکووک، ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە میانی زنجیرە ھێرشێکدا، حەشارگەیەکی تیرۆریستانی داعش-یان لە ناوچەی لەیلان سەربە پارێزگای کەرکووک بۆردومان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، چوار تیرۆریستی داعش کوژراون، ھەروەھا حەشارگەیەکیش خاپوورکراوە.