Fakhradin Ibrahim Mohammad
14 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2024
سلێمانی - AA
ئاگر لە چەند کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە.
بە گوتەی شایەتحاڵانی ناوچەکە، شۆرتی کارەبا بووەتە هۆی گڕگرتنی چەند کۆگایەک لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.
سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە، بەڵام ئاگرەکە چەند کۆگایەکی دیکەشی گرتووەتەوە و دەگوترێت بوونی ماددەی جیاواز کە زوو گڕ دەگرێت بووتە هۆی ئەوەی کە ئاگرەکە بە خێرایی پەرە بستێنێت.
لە ئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە و کوژاندنەوەن و بە پێی زانیارییەکان ئاگرەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
بە هۆی ئاگرەکەوە دووکەڵێکی چڕ باڵی بەسەر شاری سلێمانی داگرتووە.