Zana Natık Kerem
06 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2021
ھەولێر ــ AA
رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی شاری نەجەف و شاری مێژوویی ئور لە پارێزگای زیقار دەکات.
پاپا فرەنسیس بەپێی کارنامەی دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی شاری نەجەف دەکات و لەوێ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی ئەنجام دەدات.
رابەری کاسۆلیکەکانی جیھان، پاپا فرەنسیس دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی سیستانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف بەرەو پارێزگای زیقار باشووری عێراق بەڕێدەکەوێت و لەوێش سەردانی شاری مێژوویی ئور کە شوێنی لەدایکبوونی حەزرەتی ئیبراھم-ە دەکات.
پاپا فرەنسیس لەسەردانەی بۆ شاری ئور، گوتارێک لەبارەی پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان ئاینییەکان پێشکەش دەکات.
دواتر دەگەڕێتەوە بۆ بەغدا و کاتژمێر شەشی ئێوارە سەردانی کڵێسای یوسف لە بەغدا دەکات.