ozhin jola
09 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2021
کەرکووک – AA
لە ماوەی ١٤ مانگی رابردوودا، ٢٧٠ کەس دەستگیرکراون و دەستبەسەر ٢٥ کیلۆگرام ماددەی حەشیشە و کریستال و ١٥ ملیۆن حەبی ترامادۆڵدا گیراوە.
بەڕێوبەری پۆلیسی کۆمەڵایەتیی، عەمید غالب عەلی ساڵح بەئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٢٤٠ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەرکارھێنانی ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرکراون کە ژمارەیەک لەوانە ئافرەت بوون، لەو ژمارەیەیش ١٩٠ کەسیان سزای یاساییان بەسەردا سەپێنراوە".
غالب عەلی ساڵح گوتی: "لە ساڵی رابردوودا، دەستبەسەر ١٥ میلون حەبی ترامادۆڵدا گیراوە لەگەڵ سێ کیلۆگرام ماددەی حەشیشە و حەوت کیلۆگرام ماددەی کریستال".
بەڕێوبەری پۆلیسی کۆمەڵایەتی، عەمید غالب عەلی ساڵح لەبارەی ئامارەکانی ئەمساڵی ماددە ھۆشبەرەکان ئاشکرایکرد کە لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٣٠ کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون و دەستبەسەر ١٥ کیلۆگرام مادەی کریستالدا گیراوە.
عەمید غالب عەلی ساڵح لەبارەی پلانەکانی وەزراەتی ناوخۆ بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بەماددەی ھۆشبەرەوە گوتی: "وەزارەتی ناوخۆ پلان و رێگای نوێ بۆ رێگریگرتن لە بەکارھێنان و بازرگانیکردن بەماددەی ھۆشبەرەوە دەگرێتەبەر، ئەویش بەھەماھەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی، سەرۆک ھۆز، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی و بەشی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان لەو ژەھرە بپارێزین".