Zana Natık Kerem
17 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
فەرماندەیی پۆلیسی فیدرالی عێراق رایگەیاند کە تیرۆریستێکی داعش لە پارێزگای کەرکووک باکووری عێراق، دەستگیرکراوە.
لە راگەیاندراوێكدا فەرماندەیی پۆلیسی فیدرالی بڵاویکردەوە كه، ھێزەکانی پۆلیسی فیدرالی لە ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکیان لە سنووری ناحیەی ریاز سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بە تۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوو.
بەپێی راگەیەاندراوەکە ئەو تیرۆریستەی كه دەستگیرکراوە، لە لێکۆڵینەوە بەراییەکاندا، دەرکەوتووە لەبەناو کەرتەکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە لە ویلایەتی عێراق سەربە داعش، چەکداربووە.
لە کۆتایی راگەیەاندراوەکە ئاماژە بەوەدراوە کە ئەو دەستگیرکراوە بە ئامانجی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا، رادەستی لایەنی دادوەریی کراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەری بگیرێتەبەر.