Ozhin Jola
21 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2020
كه‌ركووك - AA
ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەی گشتیی کەرکووک دوو حاڵەتی منداڵبوون تۆمارکران کە دایکەکان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و لەنەخۆشخانەی گشتیی شاره‌كه لەژێر چارەسەری پزیشکیدا بوون.
دوو حاڵەتەکهی منداڵبوون رۆژی سێ شەممە تۆمارکراون، حاڵەتی یەکەم ژنێكی تەمەن ٢٩ ساڵانە، منداڵەکەی كه كچه، له‌رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه لەدایکبووە.

حاڵەتی دووەم ژنه‌كه تەمەنی ٣٨ ساڵانە و منداڵه‌كه‌ی به‌ئاسایی لەدایکبووە، كه به هه‌مان شێوه‌ی حاڵه‌تی یه‌كه‌م كچه.
كارمه‌ند له به‌شی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک، سامان یابه بەئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند، دۆخی هەردوو كۆرپه‌كان و دایكه‌كان جێگیرە و تەندروستییان باشە.
سامان یابە ئاشكراشیكرد كۆرپه‌كان هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا دەرنەکەوتووه.