Sarmand Hameed
30 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
هه‌ولێر-AA
گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئه‌مین بابه شێخ رایگه‌یاند، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان، مه‌لا به‌ختیار ژه‌هرخوارد كراوه و بۆ چاره‌سه‌ر و دڵنیابوونه‌وه له ژه‌هرخواردنه‌كه‌ی، ره‌وانه‌ی ده‌روه‌ی وڵات كراوه.
ئەمین بابەشێخ له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێت ئه‌م هه‌وڵی ژه‌هرخواردنه له ئه‌نجامی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییه، بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگه‌یاندووە: "باشتره چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه ته‌ندروستییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه یاساییه‌كان بكه‌ین".
گوته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی رەوشی تەندروستیی مەلا بەختیارەوە، رایگەیاند: "باری ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار باش نییه و هه‌مووان چاوه‌ڕێی پشكنینه‌كانین و چاوه‌ڕێ یاساین پشتڕاستی بكاته‌وه هه‌وڵی له‌ناوبردنه به ژه‌هر یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردن كردنی چه‌ند كه‌سێک له ئاسایشی سلێمانی".
هه‌ر له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا پێشبینی رووبه‌ڕووبوونه‌وی چه‌كداریی ده‌كرێت له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، ئەمین بابەشێخ رایگه‌یاند: "ئه‌وانه هه‌مووی دوورن له راستییه‌وه و ئێمه له شارێک ده‌ژین یاسا تێدا پارێزراوه و هه‌مووان رێز له یاسا و ئاسایش ده‌گرین".
ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو، دەزگای چاو‌دێر نزیک لە مەلا بەختیار، رایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئەڵمانیاوە پێیان گەیشتووە، مەلا بەختیار ژەهرخوارد کراوە.
پرسی ژەهرخواردکردنی بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دوای رووداوەکانی هەشتی تەمووز و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو هاوسەرۆکی حزبەکە بووەتە رۆژەڤ، بەتایبەت دوای ئەوەی هاوسەرۆک، بافڵ تاڵەبانی لە دیدارێکی میدیاییدا هاوسەرۆک، لاهوور شیخ جەنگیی کە سەرجەم دەسەڵاتەکانی لێوەرگیراوەتەوە بە ژەهرخواردکردنی تۆمەتبارکرد و ئاشکرای کرد کە بەڵگەی لایە لەبارەی ژەهرخواردکردنی و لە ئاییندەدا بەڵگەکان دەخاتەڕوو.