Sarmand Hameed
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
ههولێر - AA
ئەمڕۆ دووشەممە، ھەشت فیدەری دابەشکردنی کارەبا لە شارەدێی کەسنەزان کرانەوە و بەگوتەی وەزیری کارەبا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرانەوەی ئەم فیدەرانە، کێشەی بارزۆری رۆژھەڵاتی ھەولێر چارەسەر دەکات.
لە رێورەسمێکدا وەزیری کارەبا لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمال محەمەد گوتی: ''پڕۆژەکانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی فراوان جێبەجێ دەکرێن، بۆیە ئەم پڕۆژەیەش کە ئێستا کرایەوە، بارسووکی کارەبا بۆ رووبەرێکی فراوانی دانیشتوانی ھەولێر دابین دەکات و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباشیان زیاد دەکات''.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، وەزیری کارەبا لەبارەی پێدانی کارەبا بە ھاووڵاتییان گوتی: ''لەئێستادا نزیکەی سێ ھەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم دەهێنین، بەڵام پێویستیمان بە شەش ھەزار مێگاوات کارەبا ھەیە، لەم کاتەدا نزیکەی ١٣ کاتژمێر کارەبا بە ھاووڵاتییان دەدرێت''.
کەمال محەمەد گوتیشی: ''بۆ زیادکردنی رێژەی کارەباش ھەوڵەکانمان بەردەوامن. لە مانگی نیسانی ساڵی داھاتوودا، ویستگەی ١٦٥ مێگاواتی گەرمیان دەست بەکار دەبێت''.
لەبارەی دابینکردنی سووتەمەنیش، کەمال محەمەد گوتی: ''وەک وەزارەتی کارەبا، گرفتی سووتەمەنیمان ھەیە بۆ وێستگەکان، ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر ببێت، ئەوا تەواوی وێستگە تەواوکراوەکان بەگەڕ دەخەین و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتر دەبن".