Sarmand Hameed
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هێرشى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكای ئیدانە کرد و رایگەیاند کە ئەم جۆرە کردانە، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مهترسييهكى راستهقينهوه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکەدا هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئیدانە کرد و رایگەیاند "سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆریستييهكهى ئه‌مشه‌وى سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا ده‌كه‌ين. دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌واميى ئه‌م جۆره هێرشانه بۆسه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتان، دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراق و سهروهريى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌نجامى خراپيان لێده‌كه‌وێته‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراقيش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مهترسييهكى راستهقينهوه".
سەرۆکایەتیی هەرێم هاوکات پاراستنی نێردە دیپلۆماتییەکان بە ئەرکی حکوومەتی عێراق دەزانێت و داواش دەکات رێگا نەدرێت ئەو هێرشانە دووبارە ببێتەوە و هاتووە:
"ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييه‌كانى وڵاتان و سه‌روماڵى هاووڵاتیيان بپارێزێت و هه‌موو رێكارێكى پێويست بگيرێته به‌ر بۆئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه تا بدرێنه دادگا و به سزاى خۆيان بگه‌يه‌نرێن".