Abdulhameed Husseın Karam
16 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2020
ھەولێر - AA
بەیانی ئەمڕۆ ئاگڕ لە کۆگایەکی سووتەمەنی لەسەر رێگەی مەخموور - ھەولێر کەوتەوە کە بەنزینخانەیەکیشی لە تەنیشتدایە، بەو ھۆیەشەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی ھەولێر ، سەرکەوت کارەش بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئاگر لە یەکێک لە کۆگاکانی سووتەمەنی کەوتەوە، تیمەکانمان سەرقاڵی کۆنترۆڵی ئاگرەکەن، تا ئێستاش ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە بەڵام مەترسیی نەماوە".
سەبارەت بە زیانەکان رایگەیاند "بەھۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە کەسێک کە خەڵکی بەردەڕەشە گیانی لەدەست داوە، چەند تانکەر و ژمارەیەک عەمباریش سووتاون".

گوتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێر راشیگەیاند: "تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رێگریان کردووە لەوەی کە ئاگرەکە مەترسی بۆسەر دەوروبەری کۆگایەکە ھەبێت و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، دوای کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە زانیاری زیاتر دەخرێتەروو".