زۆنگوڵداك
ئیمام سابیت یایلهجی ئیمامی مزگه‌وتی هاتڵار له گوندی ئاكسو سه‌ر به ناوچه‌ی دهڤریك 21 ساڵه نه‌یتوانیوه له ماڵی خۆی به‌ربانگ بكاته‌وه به‌هۆی داوه‌ت بوونی هه‌ر ئێواره‌و له ماڵێك و له گوندێك.به‌هۆی درێژه پێدانی ئه‌و كو‌لتور و عاده‌ته‌ی كه له دێر زه‌مانه‌وه هه‌بووه تا ئێستاش به‌رده‌وامه, كه خه‌ڵك له مانگی ڕه‌مه‌زاندا جگه له خێروخێرات داوه‌ت وداوهتكاریش زۆر ده‌كه‌ن.ئیمام یایلهجی باسی له‌وه كرد كه ئه‌م داوه‌ت و داوهتكارییه وه‌كو نه‌ریتێكی لێهاتووه , زۆر جاریش وه‌كوو پێشبڕكێییهك دێته به‌رچاو,كه هه‌موو ڕۆژ پاش نوێژی ئێواره یه‌كێك له خه‌ڵكانی لادێ به‌و داوه‌ته هه‌ڵده‌ستێ جا هه‌ركه‌سه‌و به پێی توانای خۆی, ئێمه‌ش هیچ جار نه‌مانویستوه دڵی هیچ كه‌سێك بشكێنین و قبوڵی ده‌كه‌ین.فه‌وزی یایڵهجی كه‌سێكی 70 ساڵان دانیشتوی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌سه‌ربردنی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێته‌وه لادێیهكهی , فه‌وزی یایڵهجی باسی له‌وه كرد كه له ئه‌ڵمانیاش هه‌موو كات هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه كه كو‌لتور و نه‌ریتی خۆمان نهمرێنین به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.