Zehra Melek Çat,Muhammet Ali Kemal
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ - AA
دایکی ئیبراهیم تاتڵیسەس، لەیلا تاتڵی بە هۆی وەستانی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لەشییەوە، کۆچی دوایی کرد.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن نەخۆشخانەی مێدیکاناوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، دایکی ئیبراهیم تاتڵیسەس، لەیلا تاتڵی بە هۆی هەڵکشانی تەمەنی و ژمارەیەک نەخۆشیی جۆراوجۆرەوە لە نەخۆشخانەکەمان ناوە ناوە چارەسەی پزیشکیی وەردەگرت.
هەروەها لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە:
"بەڕێز لەیلا تاتڵی رۆژی ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ داخڵی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەکەمان کرا، بە هۆی وەستانی ژمارەیەک لە ئەندامەکانی لەشییەوە، رۆژی ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بۆ یەکەی چاودێریی چڕ گواسترایەوە. بۆ ماوەی دوو رۆژ چارەسەری ناوبراو لە یەکەی چاودێریی چڕ بەردەوام بوو. سەرەڕای سەرجەم هەوڵەکان، ناوبراو کاردانەوەی ئەرێنی بۆ دەرمانەکان نیشاننەداوە و سەرەڕای هەوڵ و کۆششی زۆری پزیشکەکان، بەڕێز لەیلا تاتڵی کاتژمێر ١١:٤٠ی رۆژی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ گیانی لەدەستدا".