Zuhal Demirci,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ "زه‌ماله‌ی 2019ی توركیا" كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی خزمان و توركه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ڕێوه‌ده‌برێت وهه‌لی خوێندنی باڵا بۆ خوێندكارانی بیانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا، ده‌ستیپێكرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی خزمان و توركه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ به‌رنامه‌ی زه‌ماله‌ی توركیا بۆ ئه‌و خوێندكارانهیه کە ده‌یانه‌وێت له زانكۆ دیاریكراوه‌كانی توركیادا بخوێنن، ده‌ستیپێكردووه.
توركیا زه‌ماله بۆ ئه‌و خوێندكاره نێوده‌وڵه‌تیانه دابین ده‌كات كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه روو ده‌كه‌نه ئه‌و وڵاته بۆ خوێندن له به‌ناوبانگترین زانكۆكانیدا.
زه‌ماله‌ی توركیا، به‌رنامه‌یه‌كی زه‌ماله‌ی كێبڕكێیه كه له زانكۆ دیاره‌كانی توركیا بۆ ئه‌و خوێندكاره هه‌ڵبژێردراوانه دابین ده‌كرێت كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واو یان كورت مه‌ودا درێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه پشتیوانی دارایی ده‌كرێت.
زهمالهكانی توركیا ئامانجی دروستكردنی تۆڕێكه كه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داهاتوو له‌خۆده‌گرێت كه به‌ڵێن ده‌ده‌ن هاریكاری نێوان وڵاتان و ته‌بایی نێوان كۆمه‌ڵگه‌كان به‌هێزبكه‌ن.
پیشكه‌شكردنی داواكاری بۆ زه‌ماله‌ی 2019ی توركیا له به‌رواری 15ی كانوونی دووه‌م-20ی شوبات به‌ڕووی هه‌موو خوێندكارانی نێوده‌وڵه‌تیدا كراوه‌یه كه له سه‌رتاسه‌ری وڵاتانی جیهانه‌وه داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌و داواكاریانه‌ی به‌ده‌ست یان له رێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌نێردرێن په‌سه‌ند ناكرێن، بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاریش هیچ جۆره پاره‌یه‌ك وه‌رناگیرێت.
ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری خوێندنن له ئاستی به‌كالۆریۆس، ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌توانن په‌یوه‌ندی به پڕۆگرامهكهوه بكه‌ن.
ساڵانه خوێندكارانی بیانی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به مه‌به‌ستی خوێندن ناو له زه‌ماله‌ی توركیا تۆمارده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كه‌م لە 100 خاڵی جیاجیای جیهاندا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێندكارهکاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و خوێندكارانەی له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن كه له لایه‌ن كه‌سایه‌تیی ئه‌كادیمی و وانه‌بێژانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، مافی سوودمه‌ندبوون له زه‌ماله‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنن. دوای ئه‌وه‌ی خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ ماوه‌ی ساڵێك له توركیا زمان ده‌خوێنن و فێری توركی ده‌بن، به‌گوێره‌ی خواسته‌كانیان له كۆلێژ و به‌شه جیاجیاكانی زانكۆكانی توركیا ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌ن.
ئه‌و خه‌رجییه‌ی بۆ خوێندكارانی بیانی خه‌رج ده‌كرێت، بۆ مانه‌وه، خواردن و خه‌رجیی رۆژانه‌یانه له توركیا و به‌درێژایی ماوه‌ی خوێندنه‌كه‌یان له توركیا، پاره‌ی دڵنیایی ته‌ندروستیشیان بۆ ده‌درێت.
هاوكات پاره‌ی بلیتی هاتنی یه‌كه‌م جار و بلیتی گه‌ڕانه‌وه‌ش دوای ته‌واوكردنی خوێندن له لایه‌ن پڕۆگرامهكهوه دابین ده‌كرێت.
خوێندكاران ده‌توانن له رێگه‌ی ئه‌م وێبسایته‌وه په‌یوه‌ندی به پڕۆگرامهكهوه بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن "www.turkiyeburslari.gov.tr".