Rewa Mahmood Hasan
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
سلێمانی - AA
لە پارێزگای هەڵەبجە، رۆژی ئاڵا بەرز راگیرا و لە چەندین ناوەندی خوێندن بە جلوبەرگی ناوچەیی کوردییەوە، بە ئاڵای هەرێمی کوردستانەوە چەندین مەراسیم رێکخرا.
پارێزگای هەڵەبجە جیاواز لە شارەکانی تر، هەرجارە و لە قوتابخانەیەکی شارەکە یادەکە دەکاتەوە و ئەمساڵیش لە قوتابخانەی بەمۆی بنەڕەتی بە بەشداری بەرپرسانی حکوومی ناوچەکە یادەکەیان کردەوە و بە شانۆ، گۆرانی و پێشانگایەکی شێوەکاری یادەکەیان رازاندەوە.
مامۆستای هونەر لە قوتابخانەی بەمۆ لە پارێزگای هەڵەبجە، ئیمان قادر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵا کرد و گوتی: ''قوتابخانەکەمان بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵا چەند چالاکییەک ئەنجام دەدات، لەوانە کردنەوەی پێشانگا، رێخکستنی کۆنسێرتی گۆرانی و چەند چالاکییەکی تر، هاوکات چەند شانۆییەکیش نمایش کران کە لەلایەن قوتابییانەوە رێکخرابوو. قوتابییان زۆر بەدڵخۆشییەوە بەشداربوون لە مەراسیمەکەدا".