Yunus Hocaoğlu
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
ئەرزەڕۆم - AA
لە ناوەندی خلیسکێنەی پالاندۆکەن لە پارێزگای ئەرزەڕۆم، بە رێوڕەسمێکی فەرمی وەرزی خلیسکێنەی سەر بەفر دەستی پێ کرد.
پالاندۆکەن یەکێکە لە گرنگترین ناوەندەکانی خلیسکێنەی سەر بەفر لە تورکیا و ساڵانە میوانداری هەزاران گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی دەکات.
ئەمساڵیش لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا، وەرزی خلیسکێنەی سەر بەفری ٢٠٢١-٢٠٢٢ لەم ناوەندە دەستی پێ کرد.
لە رێوڕەسمەکەدا تیمی هەڵپەرکێی ئانادۆڵو ئاتەشی نمایشێکیان پێشکەش کرد و هونەرمەندی ناودار، مستەفا جەجەلیش بەشداری رێوڕەسمەکەی کرد.
ساڵانە لە یەکی کانوونی یەکەمدا، وەرزی خلیسکێنە دەستی پێ دەکرد، بەڵام لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی پەتای کۆرۆنا، خلیسکێنەی سەر بەفر وەستێندرا، لەمساڵدا بەهۆی بەکارهێنانی ڤاکسین دووبارە خلیسکێنەی سەر بەفر دەستی پێ کردەوە.