نائیم گون و فەریدەی هاوسەری، خەڵکی یەکێ لە شارۆچکەکانی سەر بە پارێزگای کوتاھیا، چوار ساڵ لەمەوبەر ڕازی دڵی خۆیان لای منداڵەکانیان دەکەن کە چیتر ناتوان لەو خانووەیاندا بژین بەهۆی سارد و سڕییەوە.
یەکێ لە کوڕەکانیان، بیر لە چارەسەری کێشەی نائیم و فەریدە دەکاتەوە. دواتر بڕیاری دروستکردنی خانوویەک لە دامێنی چیای ئوڵوداغ دەدا خانوویەک لە کا.
بۆ دروستکردنی خانووەکە نزیکەی ١٦٠ رەشکە کا بەکار هێنراوە و دواتر بە قوڕ سواغ دراوە. دیوی دەرەوەی کۆڵیتەکە بە بەردی تایبەت و ناوەوەیشی گەچکاری کراوە ئەوجا بە قرمید سەقفی خانوەکەی داپۆشراوە.
نائیم بۆ AA گوتی: "سەرەتا کە باسی "کا " یان بۆکردم کەمێ دوو دڵ بووم چونکە کەس متمانەی بەو خانووە نەبوو کە بە کا دروستکرابێ، کاتێ کوڕەکەم پێی وتم لە کا خانوویەکت بۆدروست دەکەم ، من پێم دەوت کوڕم چۆن خانوو لە کا دروست دەکرێ؟ ئەویش پێێ دەگوتم با دروستی بکەم ئەوکات دەیبینی. دواتر کە تەواو بوو چومە ناوی. ئەوە چوار ساڵە لەم خانووەدا دەژیم و زۆر خۆشحاڵم."
نائیم هەروەها دەڵێ ئێستا کە بەیانیان زۆپا دادەگیرسێنن، تا شەو ماڵەکەیان بۆ گەرم دەکاتەوە .بەڵام جاران لەناو ماڵەکەیاندا هیچ گەرمیان نەدەبۆوە، ئێستا بە بڕێکی زۆر کەم لە سوتەمەنی زستان بەڕێ دەکەن.