Hakan Sarı
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
وان – AA
٢١ سرۆشتدۆست روویان لە گۆمی بەستەڵەکی کرد لە ناوچەی کارابەت لە قەزای چاتاک لە پارێزگای وان و کاتێکی خۆشیان لەنێو سروشتی دڵڕفێنی ناوچەکەدا بەسەر برد.
لە میانی چالاکییەکدا کە لەلایەن یانەی وەرزشە سروشتییەکانی وانەوە ئەنجام درا، ٢١ سروشتدۆست بەسەر بارستە سەهۆڵییەکاندا تێپەڕین و بۆ بینینی سروشتی دڵڕفێنی ناوچەکە بەسەر بەرزاییەکاندا هەڵگەڕان.
سروشتدۆستان سەرسام بوون بە سروشتی دڵڕفێنی ناوچەکە و وێنەیان چرکاند و دیمەنی ناوچەکەیان تۆمار کرد.
سەرۆکی یانەی وەرزشە سروشتییەکانی وان، عومەر دەمەز رایگەیاند یەکەمجاریانە گەشت بۆ ئەم ناوچەیە ئەنجام دەدەن، گوتی: "شوانێک کە هاتبووە ئەم ناوچەیە ساڵی رابردوو وێنەی خۆی لێرە چرکاندبوو و بۆ ئێمەی رەوانە کرد. ئێمەیش بڕیارمان دا گەشتی ئەمجارەمان بۆ ئێرە بێت. بە راستی سروشتێکی دڵڕفێنی هەیە".
سروشتدۆست ئیرەم شەمین ئاماژەی بەوە دا کە ناوچەکە کەشێکی ئەفسوناوی هەیە، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کاتێکی خۆش و چێژبەخشیان بەسەر بردووە.
12.06.2023 ٢١ سرۆشتدۆست روویان لە گۆمی بەستەڵەکی کرد لە وان
٢١ سرۆشتدۆست روویان لە گۆمی بەستەڵەکی کرد لە ناوچەی کارابەت لە قەزای چاتاک لە پارێزگای وان و کاتێکی خۆشیان لەنێو سروشتی دڵڕفێنی ناوچەکەدا بەسەر برد.