Fatma Eda Topcu
12 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
ئەنتاڵیا - AA
سەرۆکی دەستەی کارگێڕی شاهینلەر هۆڵدین، کەمال شاهین، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمساڵیش گەشەی خێرا لە گەشتوگوزاردا بەردەوامە و رایگەیاند: ''ژمارەی ئەو گەشتیارە بیانیانەی لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵدا سەردانی ئەنتاڵیایان کردووە بە بەراورد هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو سەدا ٢٧،٥١ زیادیکردووە. بە تێڕوانین لە ئامارەکانی ئێستا، پێشبینی دەکەم ئەمساڵ لانیکەم سەدا ٢٠ لە سەرووی ئاماری ساڵی ٢٠١٩ەوە بێت. ئاماری پێنج مانگ لە ئەنتاڵیا کە پایتەختی گەشتوگوزارە، ساڵی ٢٠١٩ی تێپەڕاندووە کە ساڵی ژمارەی پێوانەییە''.
شاهین باسی لەوە کرد مارکەی مێگاسارای هۆتێلسی شاهینلەر هۆڵدین کە لە تورکیادا بەردەوامە لەسەر وەبەرهێنان لە بواری گەشتوگوزاردا، لە سیدە پێنجەمین هۆتێلی کردووەتەوە، بەو بۆنەیەشەوە بۆ رۆژنامەنووسان دووا و باسی لەو پشتیوانیانە کرد کە پێشکەش بە وەبەرهێنان و کەرتی گەشتوگوزاری وەرزش کردووە لە تورکیادا.
گوتیشی: ''وەک شاهینلەر هۆڵدین هەلی کارمان بۆ هەزاران کەس لە تورکیا و دەرەوەی وڵات فەراهەمکردووە و بە بڕی سەدان ملیۆن دۆلار هەناردە دەکەین. لە ناوچەی بازرگانی ئازادمان لە چۆرلو ASB، قەبارەی بازرگانی ساڵانە ٣،٥ ملیار دۆلار و قەبارەی هەناردەی ١،٥ ملیار دۆلارە، بەڵام زیاتر تیشکمان خستووەتەسەر کەرتی گەشتوگوزار کە دراوی بیانیی دەهێنێتە وڵاتەکەمانەوە''.