سلێمانی
ئەمڕۆ سێشەممە قوتابخانەیەکی بنەڕەتی پۆلی یەک تا نۆ بەناوی قوتابخانەی "عامودە" بۆ پەنابەرانی سوری لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کرایەوە، کە ٣٥٠ قوتابی لێی سودمەند دەبن.
قوتابخانەکە کە نۆ پۆلییە لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانی نەجمەدین عەلی ئەحمەدەوە کرایەوە و قوتابیانی کوڕ و کچ بەتێکەڵی تێیدا دەخوێنن.
پرۆگرامی خوێندن لەو قوتابخانەیەدا بە زمانی عەرەبی عێراقییە و پلان دانراوە بۆ گۆڕینی مەنھەجەکە بۆ سەر زمانی عەرەبی بەشێوەزاری سوری.
لەلایەکیترەوە ھۆگر خالد ئیسماعیل بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بە AA ی راگەیاند، بڕیارە قوتابخانەیەکی ھاوشێوەیش لە شارەدێی بازیان بۆ پەنابەرانی ئەوێ بکرێتەوە کە جێگەی ٢٠٠ قوتابی تێدا دەبێتەوە.