ئۆھری
ئەو گەشتیارە بیانییانەی کە سەردانی شاری ئۆھری مەکەدۆنیا دەکەن، زیاتر لە ھەر شتێک سەرنجیان بۆ مرواری درووستکراوی شاری ئۆھری دەچێت.
ئەو مروارییانە لە دەریا دەردەھێنرێن دواتر لەگەڵ چەندین مادەی سپی و وشکدا تێکەڵ دەکرێن و دواتریش دەنەخشێرێن و دواتر بە جۆرە پوولەکەیەکی ماسی بە ناوی پاشیتا ئەو مروارییانە سپی دەکرێنەوە.
ئیستا تەنیا دوو خانەوادە مروارییەکانی ئۆھری درووست دەکەن، بۆیە سەبارەت بە چۆنیەتی درووستکردنی ئەو مرواریانە زانیاری نادەنە کەس.
مرواری کە لەناو دەریا و لەناو سەدەف دەردەھێنرێ، چەندین رەنگی جیاوازی ھەیە و درووستکرنیشی کاتی زۆری پێویستە بەشێوەیەک پێنج رۆژی بۆ دروستکردنی ملوانکەیەکی مرواری پێویستە.
ئەو گەشتیارانەی سەردانی شاری ئەسکیشەھر دەکەن، زیاتر سەرنجیان بۆ گوارە، ملوانکە، ئەنگوستیلە و تەسبیحی درووستکراو لە مرواری دەچێت.