Doğa Kırmızıoğlu
14 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمپانیای دیلۆیت له وه‌رزی ٢٠١٨-٢٠١٩دا له خوله‌كانی تۆپی پێدا، یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیی زۆرترین داهاتی ده‌ستكه‌وتووه.
به‌پێ ئه‌و راپۆرته‌ی بۆ جاری ٢٣ههمینه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دیلۆیت، بۆ راوێژكاریی ئابووریی، بڵاوده‌كرێته‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا به ده‌ستكه‌وتنی بڕی ٨٤٠ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار یورۆ له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ئه‌و یانانه‌دا دێت كه زۆرترین داهاتیان هه‌بووه و به‌وشێوه‌یه‌ش كه‌وتووه‌ته پێش یان ریال مه‌درید.
یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا كه وه‌رزی پێشتری به به‌ده‌ستهێنانی ٦٩٠ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار یورۆ ته‌واوكردبوو، له وه‌رزی ٢٠١٨-٢٠١٩دا داهاته‌كه‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢٢ زیادكردووه و بووه‌ته یه‌كه‌م یانه كه به‌ربه‌ستی ٨٠٠ ملیۆن یورۆ تێده‌په‌ڕێنێت. له ریزبه‌ندیی ئه‌و یانانه‌ی كه له هه‌مان وه‌رزدا زۆرترین داهاتیان هه‌بووه، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به ٧٥٧ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار یورۆ له پله‌ی دووه‌مدایه و مانچسته‌ر یونایتد به ٧١١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار یورۆ له پله‌ی سێیه‌مدایه.
هاوكات یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی دوایین پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، سه‌ره‌ڕای زیادكردنی داهاته‌كه‌ی به بڕی ٩١ ملیۆن یورۆ و گه‌یاندنی به ٦٠٤ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار یۆرۆ، به‌ڵام هاوشێوه‌ی وه‌رزی رابردوو له ریزبه‌ندیی حه‌وته‌می ئه‌و یانانه‌دا دێت كه زۆرترین داهاتیان هه‌یه.