Ahmet Furkan Mercan
21 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
تۆکیۆ - AA
تێچووی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ی تۆکیۆ بە ١،٤٥ ترلیۆن یەنی ژاپۆنی (١٢،٨ ملیار دۆلار) دەخەمڵێندرێت.
لەوبارەیەشەوە ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆنی ھەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادەکە وەرگیراون، پێشبینی دەکرێت تێچووی ئۆڵۆمپیادەکە ١،٤٥ ترلیۆن یەن بێت.
ئەم گوژمەیەش بەھۆی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و بەڕێوەچوونی یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر، ١٩١ ملیار یەنی لێ کەم کراوەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ساڵی ٢٠١٩ چاوەڕوان دەکرا ئۆڵۆمپیاد، ١،٣٥ ترلیۆن یەن و بەگوێرەی پێشبینییەکانی ٢٠٢٠، چاوەڕوان دەکرا ١،٦٤ ترلیۆن یەن-یان تێبچێت.