Mutlu Demirtaştan
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
تووشبوونی ھەردوو یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، ئیسکۆ و داڤید ئالابا، بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیەندرا.
یانەی ریال مەدرید کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لەنێو یاریزانەکانیدا لە ماوەکانی رابردوو رووی لە ھەڵکشان کردووە، ئیسکۆ و ئالاباش کە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پۆزەتیڤ دەرچوو بۆی زیادکرا.
یانە شاھانەکە، پێشتر تووشبوونی ھەریەک لە لوکا مۆدریچ، مارسیلۆ، مارکۆ ئەسینسۆ، رۆدریگۆ گوس، ئاندرێ لونین و یاریدەدەری راھێنەر داڤید ئەنجلۆتیی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندبوو.