Hüseyin Burak Demirer
18 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە، هەژدەهەمین پاڵەوانێتیی جیهانی فۆرمولا وەن، ژاپۆن گراند پریکس هەڵوەشێندرایەوە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە ماڵپەڕی فۆرمولا وەن-دا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کۆتا هەفتەی کێبڕکێکە کە بڕیاربوو لە مەیدانی سوزوکا لە رۆژانی ٨-١٠ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، بەهۆی پەتای کۆرۆنای ئەمساڵ ئەنجام نادرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئیدارەی فۆرمولا وەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە لە وادەکانی کێبڕکێکەدا روویداوە، دەستی بە کارەکانی کردووە.